سێرجی رۆبێرتۆ: ئه‌و شه‌وه‌ی گۆڵم له سانجێرمان كرد تا به‌یانی له خۆشیان نه‌خه‌وتم
سێرجی رۆبێرتۆ: رۆژانه له ماڵه‌وه له‌گه‌ڵ كچه بچووكه‌كه‌م كاتێكی خۆش به‌سه‌رده‌به‌م

سێرجی رۆبێرتۆ یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆنا له ماڵه‌وه له رێگه‌ی كامێراوه قسه له‌گه‌ل رۆژنامه‌نووسان و هاورێیانی ده‌كات، ده‌ڵێت: ئه‌و شه‌وه‌ی گۆڵم له دژی پاریس سانجێرمان كرد خۆشترین ساتی ژیانم بوو.
سێرجی رۆبێرتۆ باس له كاته‌كانی كه‌ره‌نتینه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت: زیاتر كاته‌كانم له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌م به‌سه‌ر ده‌به‌م، هه‌رچه‌نده قورسترین شت ئه‌وه‌یه بتوانی ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژ له‌ماڵه‌وه بمێنیته‌وه، به‌ڵام به باشی راهاتووین و كاری له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین.
سێرجی له دوای مێسی، پیكێ و بۆسكێتس چواره‌مین كاپتنی بارسێلۆنا ده‌شڵێت: هه‌وڵمداوه ئه‌م كاتانه‌ی له ماڵه‌وه‌م بقۆزمه‌وه بۆ یاریكردن له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌م، چونكه زۆر دڵخۆشم له‌گه‌ڵ ئه‌و، ده‌رفه‌تێكی باشه بۆ ئه‌وه‌ی كاتێكی باش له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌م بمێنمه‌وه.
سێرجی رۆبێرتۆ له وه‌ڵامێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌و شه‌وه‌ی ریمۆنتادایان له دژی پاریس سانجێرمان كرد و گۆڵی شه‌شه‌م كرد له خۆشیان تا به‌یانی نه‌خه‌وتم، چونكه خه‌وم لێ نه‌ده‌كه‌وت.
ئه‌و یاریزانه‌ی بارسێلۆنا گوتیشی: ئێستا رۆژانه له ماڵه‌وه هه‌ندێك راهینانی تایبه‌ت ده‌كه‌م، بۆ پاراستنی توانایی جه‌سته‌یم، چونكه نامه‌وێت له وه‌رزش داببڕێم.