له باره‌ی مۆڵه‌تی هاتوچۆوه روونكردنه‌وه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ناوخۆوه
ئایا دوای 72 كاتژمێره‌كه هاووڵاتیان ده‌توانن سوود له مۆڵه‌توه‌رگرتنه‌كه‌یان ببینن
.jpg)
K24 – هه‌ولێر:
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24، سامی جه‌لال، به‌ڕێوبه‌ری گشتی دیوان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، مه‌رج نییه دوای 72 كاتژمێره‌كه، ئه‌و كه‌سانه‌ی داوای مۆڵه‌تیان كردووه و ره‌زامه‌ندی دراوه نه‌توانن هاتوچۆ بكه‌ن.
سامی جه‌لال گوتی: ئه‌و ماوه‌ی 72 كاتژمێره‌ی ده‌ستنیشان كراوه، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمه نه‌ك هاتوچۆ. هه‌زاران فۆرم هاتوون. هاووڵاتی هه‌یه 30 جار داواكاری ناردووه. ئه‌مه پێویست نییه. ته‌نیا یه‌كجار داواكاری بنێرێت به‌سه.
هه‌روه‌ها گوتی: ماوه‌ی 36 كاتژمێر به‌رده‌وام كار له‌و فۆرمانه‌دا كراوه و به‌رده‌وامیشین له كاركردن.
روونیشیكرده‌وه، هه‌ر كاتێك نامه‌ی ره‌زامه‌ندی نێردرا بۆ هه‌ر هاووڵاتییه‌ك، دوای گه‌یشتنی نامه‌كه بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر ده‌توانێت جوڵه بكات و بگه‌ڕێته‌وه شوێنی خۆی.
سامی جه‌لال ئاشكراشیكرد، ئه‌مشه‌و كاتژمێر (12)ی شه‌و سیسته‌مه‌كه داده‌خرێت، واته چیتر كه‌س ناتوانێت داوای مۆڵه‌تی هاتووچۆ بكات به ئۆنلاین، به‌ڵام وه‌زاره‌ت كار له‌سه‌ر ئه‌و فۆرمانه ده‌كات، كه پێشكه‌ش كراوون و هه‌ر كاتێك وه‌ڵام درانه‌وه، هاووڵاتییه‌كه ده‌توانێت سوود له ره‌زامه‌ندییه‌كه ببینێت و جوڵه‌ی خۆی بكات.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، مۆڵه‌تی ئۆنلاینی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، مۆڵه‌تیكی ره‌سمییه و له هه‌موو بازگه‌كان پێویسته كاری پێ بكرێت و هاووڵاتیان له رێگه‌یه‌وه ده‌توانن بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر له كاتی گه‌یشتنی نامه‌ی ره‌زامه‌ندی بۆیان بگه‌نه‌وه شوێنی خۆیان.