عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای راگه‌یاند
ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشته 820 حاڵه‌ت
K24- هه‌ولێر:
لە 24 كاتژمێری رابردوودا 48 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا له عێراق تۆماركران و ھیچ كەسێكیش گیانی لەدەست نەداوە.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویكرده‌وه، لە ماوه‌ی شه‌و ورۆژێكدا 48 كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، به‌مه‌ش كۆی ژماره‌ی تووشبووان به‌و په‌تایه گەیشتە 820 حاڵه‌ت.
وه‌ك راشیگه‌یاند، له دوێنێوه 24 توشبووی دیكە به ته‌واوی له په‌تاكه چاك بوونەتەوە و كۆی گشتی ئەوانەش كە چاكبوونەتەوە، گەیشتە 226 كەس.
راشیگەیاندووە، لە 24 كاتژمێری رابردوودا ھیچ توشبوویێك به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق گیانی لەدەست نەداوە.
H.B