ئەمڕۆ زۆرترین ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە عێراق تۆماركرا
زۆرترین حاڵەت لە ناوچەی روسافەی شاری بەغدا تۆماركراون
K24- هەولێر:
وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای راگەیاند.
بەگوێرەی ئەو ئامارە، لە ماوەی 24 كاتژمێردا 83 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتای كۆرۆنا لە سەرانسەری عێراق بە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانیشەوە بەم شێوەیەی خوارەوە تۆماركراون:
- بەغدا/ كەرخ: 2 حاڵەت
- بەغدا/ روسافە: 21 حاڵەت
- بەغدا/ شاری پزیشكی: 4 حاڵەت
- بەسرە: 10 حاڵەت
- نەجەف: 6 حاڵەت
- دیالە: 5 حاڵەت
- موسەننا: 6 حاڵەت
- بابل: 1 حاڵەت
- كەربەلا: 4 حاڵەت
- زیقار: 1 حاڵەت
- سلێمانی: 1 حاڵەت
- هەولێر: 18 حاڵەت
- كەركووك: 4 حاڵەت
لە ماوەی شەو رۆژێكدا 5 حاڵەتی مردنیش بەهۆی پەتاكە راگەیەندران، (2 حاڵەت لە روسافەی بەغدا، حاڵەتێك لە نەجەف، حاڵەتێك لە سلێمانی و حاڵەتێكیش لە دیالە).
هاوكات 20 كەسی تووشبووش بە یەكجاری لە پەتاكە چاكبوونەوە، بەم شێوەیەی خوارەوە:
- نەجەف: 5 حاڵەت
- روسافەی بەغدا: 2 حاڵەت
- كەربەلا: 8 حاڵەت
- بەسرە: 2 حاڵەت
- دیالە: 1 حاڵەت
- موسەننا: 1 حاڵەت
- بابل: 1 حاڵەت
تا ئێستا كۆی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق گەیشتووەتە 961 حاڵەت و ژمارەی مردووانیش بەهۆی پەتاكە بۆ 61 كەس بەرز بووەوە، لەكاتێكدا 279 كەس بە تەواوی لە پەتاكە چاك بوونەتەوە.
H.B