سامان به‌رزنجی: ره‌وشه‌كه مه‌ترسیداره
وه‌زیری ته‌ندروستی: حاڵه‌تی ونبوو هه‌یه و سه‌رچاوه‌ی دیار نییه
K24 – هه‌ولێر:
سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و تووشبووانه‌ی كۆرۆنای به‌سه‌ركرده‌وه، كه له نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری شاری هه‌ولێر داخیل كراوون و له نزیكه‌وه له ره‌وشی ته‌ندرووستیانی كۆڵییه‌وه.
سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ نه‌خۆشخانه‌كه، دوای ئه‌وه دێت، یه‌كێك له تووشبووه‌كانی كۆرۆنا له‌و نه‌خۆشخانه‌یه گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكردبووه‌وه و تێیدا باسی له‌وه كردبوو، له ره‌وشێكی خراپدان و لێیان ناپرسرێته‌وه و ژینگه‌ی مانه‌وه‌یان له نه‌خۆشخانه‌كه گونجاو و به گوێره‌ی پێوه‌ره ته‌ندروستییه‌كان نییه.
دوای به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی ته‌ندروستی ئه‌و تووشبوانه‌وه گوتی: "ره‌وشیان جێگیره. هه‌ندێك گوایه گله‌ییان هه‌بوو، گرته‌ی ڤیدیۆییان بڵاوكردبوویه‌وه. به‌ڵام راستییه‌كه به‌و جۆره نییه، نه‌خۆشخانه‌كه نوێیه و نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه. كه‌سێك دره‌نگانی شه‌و ویستوویه‌تی بڕواته ده‌ره‌وه. رێگه‌ی پێ نه‌دراوه، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكردبوویه‌وه. نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری گه‌وره‌یه و زیاتر له 500 نه‌خۆش ده‌گرێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "لای ئێمه گرنگترین شت خۆپارێزی و كۆنترۆڵكردنه. به‌داخه‌وه ره‌وشه‌كه مه‌ترسیدار بووه. حاڵه‌تی ون هه‌یه، واته حاڵه‌ت هه‌یه سه‌رچاوه‌كه‌ی دیار نییه. ته‌نیا له هه‌ولێر و ئه‌مڕۆ له 10 گه‌ڕه‌ك و 2 گوند و ناحییه‌ك و قه‌زایه‌ك حاڵه‌ت هه‌بووه. ترسناكییه‌كی دیكه‌ش ئه‌وه‌یه ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته 277 حاڵه‌ت. ئه‌وانه‌ی له نه‌خۆشخانه ماون به‌ركه‌وته‌ی دیكه‌یان هه‌بووه.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر هاووڵاتی هاوكار بێت و له ماڵ نه‌یه‌ته ده‌ره‌وه، خۆی كه‌ره‌نتینه‌یه. له 48 كاتژمێری رابردوو زۆر به سه‌ركه‌وتوویی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ جێبه‌جێكرا. ئالیه‌تی باش دانراوون بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی رۆژانه. سه‌یری چین بكه‌ن، بزانن چۆن توانی كۆنترۆڵی بكات. قه‌ده‌غه بوو، هیچ كه‌سێك بێته ده‌ره‌وه. خۆشبه‌ختانه تیمه‌كان به‌رده‌وامن له دۆزینه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كان. بۆیه تا ژماره‌ی پشكنینه‌كان زیاتر بێت باشتره.