عێراق 70 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنای راگەیاند
كۆی تووشبووان ژمارەیان بوو بە هەزار و 31 حاڵەت
K24- هەولێر:
لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای راگەیاند.
بە گوێرەی بەیاننامەكە، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 70 حالەتی نوێی تووشبوون بە پەتاكە بەم شێوەیەی خوارەوە بە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانیشەوە تۆماركراون:
- بەغدا: 4 حاڵەت
- بەسرە: 9 حاڵەت
- نەجەف: 4 حاڵەت
- كەربەلا: 2 حاڵەت
- زیقار: 7 حاڵەت
- سلێمانی: 3 حاڵەت
- هەولێر: 41 حاڵەت
هەر بەگوێرەی بەیاننامەی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە ماوەی شەو و رۆژێكدا 3 كەس بەهۆی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، بە شێوەیەك: "2 حاڵەت لە بەسرە و حاڵەتێكیش لە ناوچەی روسافەی شاری بەغدا".
هەروەك 65 كەسیش بە تەواوی لە پەتاكە چاك بوونەتەوە، بەو ریزبەندییەی خوارەوە:
- نەجەف: 26 حاڵەت
- رهسافە: 12 حاڵەت
- بەسرە: 10 حاڵەت
- واست: 3 حاڵەت
- سلێمانی: 11 حاڵەت
- هەولێر: 2 حاڵەت
- دهۆك: 1 حاڵەت
لە ئامارەكەدا هاتووە، تا ئێستا كۆی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرانسەری عێراق ژمارەیان گەیشتووەتە هەزار و 31 حاڵەت، لەكاتێكدا 61 كەس بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستداوە و 344 كەسیش بە تەواوی لە ڤایرۆسەكە چاك بوونەتەوە.
H.B