سێ حاڵه‌تی دیكه‌ی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان تۆمار كران
یه‌كێكیان پێشینه‌ی گه‌شتی هه‌بووه

K24 – هه‌ولێر:
له هه‌رێمی كوردستان، سێ حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كران.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌نجامی نوێی پشكنینه‌كانی راگه‌یاند.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ دەستنیشانکران، کە سێ ئافرەتن دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجە و ناحیەی حاجی ئاوا و ناحیەی بازیانن، دوویان بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون و یەکێکی تریان پێشنەی گەشتی دەرەوەی وڵاتی هەیە.