باشترین یاریزانه‌كانی 5 خوله به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌ورووپا دیاریكران
لیۆنێل مێسی باشترینی لالیگایه و جۆسێپ ئیلیچ باشترپنی سێریا ئه‌ی ئیتاڵیایه
.jpg)
ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی ئه‌مریكا توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئاستی باشترینه‌كانی هه‌ر پێنج خوله به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌ورووپا بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له ئێستادا خوله‌كان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا راگیراون.
رۆژنامه‌ی Scoreـى ئه‌مریكا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه هێرشبه‌ری سه‌نیگالی یانه‌ی لیڤه‌رپوول كه ئه‌م وه‌رزه له خولی نایابی ئینگلیزی 14 گۆڵی كردووه، باشترین یاریزانی ئه‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگه ئه‌گه‌رچی ئه‌و یاریزانه به جیاوازی 5 گۆڵ له جیمی ڤاردی پێشه‌نگی گۆڵكارانی خوله‌كه دووره كه خاوه‌نی 19 گۆڵه.
رۆژنامه‌كه لیۆنێل مێسی كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆنا به باشترین یاریزانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا دیاریكردووه كه به 19 گۆڵ لوتكه‌ی گۆڵكارانی لالیگای گرتووه و تاكه یاریزانیشه له خوله‌كه 12 ئاسیست بكات.
له خولی ئه‌ڵمانیا، رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی هێرشبه‌ری پۆڵه‌ندی به باشترین یاریزان هه‌ڵبژێردراوه كه 25 گۆڵی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه كردووه و پێشه‌نگی گۆڵكارانی گرتۆته ده‌ست.
ئه‌گه‌رچی چیرۆ ئیمۆبیلی هێرشبه‌ری لازیۆ تاكه یاریزانه له‌سه‌ر ئاستی 5 خوله به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌ورووپا زۆرترین گۆڵی كردووه و لوتكه‌ی گۆڵكارانی سێریا ئه‌ی به 27 گۆڵ گرتووه، به‌ڵام به باشترینی خوله‌كه هه‌ڵنه‌بژێردراوه، له به‌رامبه‌ردا جۆسیپ ئیلیچ هێرشبه‌ری سلۆڤینی یانه‌ی ئالآنتای به باشترین یاریزانی خولی پله‌یه‌كی ئیتاڵیا دیاریكراوه، كه ئه‌م وه‌رزه 15 گۆڵی كردووه و له دوایین یاریش له چامپیۆنزلیگ سووپه‌رهاتریكی بۆ یانه‌كه‌ی كرد و بۆ یه‌كه‌مجار یانه‌كه‌ی گه‌یانده قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ.
ئانخیل دی ماریا یاریزانی باڵی راستی پاریس سانجێرمان به باشترین یاریزانی خولی پله‌یه‌كی فره‌نسا ده‌ستنیشان كراوه، ئه‌م وه‌رزه 7 گۆڵی كردووه، به‌ڵام خاوه‌نی زۆرترین ئاسیسته (14).