عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای راگەیاند
زۆرترینیان لە شاری نەجەف تۆماركراون
K24- هەولێر:
لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونەوەی كۆرۆنای لە سەرانسەری عێراق بە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانیشەوە راگەیاند.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، تا ئێستا پشكنینی پزیشكی بۆ 26 هەزار و 331 كەس كراوە.
وەك راشی گەیاندووە، لە ماوەی شەو و رۆژێكدا 91 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەم شێوەیەی خوارەوە تۆماركراون:
- بەغدا/ روسافە: 13 حاڵەت
- بەغدا/ كەرخ: 1 حاڵەت
- بەغدا/ شاری پزیشكی: 7 حاڵەت
- نەجەف: 44 حاڵەت
- دیالە: 1 حاڵەت
- واست: 1 حاڵەت
- زیقار: 5 حاڵەت
- بەسرە: 6 حاڵەت
- موسەننا: 2 حاڵەت
- سلێمانی: 3 حاڵەت
- هەولێر: 5 حاڵەت
- دهۆك: 3 حاڵەت
هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، ئەمڕۆ حاڵەتێكی مردن بەهۆی كۆرۆنا لە عێراق تۆماركراوە، ئەویش لە شاری پزیشكی پارێزگای بەغدا بووە.
هاوكات 29 كەسیش بە تەواوی لە پەتاكە چاك بوونەتەوە، لەوانەش:
- 16 حاڵەت لە سلێمانی
- حاڵەتێك لە هەولێر
- 5 حاڵەت لە كەربەلا
- حاڵەتێك لە واست
- 4 حاڵەت لە بەسرە
- 2 حاڵەت لە دیالە
وەك لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی عێراقدا هاتووە، تا ئێستا كۆی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرانسەری عێراق گەیشتووەتە هەزار و 122 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 65 كەس گیانیان لەدەستداوە، لەكاتێكدا 373 كەس بە تەواوی لە پەتاكە چاك بوونەتەوە.
H.B