حزبوڵڵای عێراق چالاکییە سەربازییەکانی دژی ئەمەریكا رادەگرێت

ئەمەریكا لە شەش بنكەی سەربازی عێراق كشاوەتەوە

K24 - ھەولێر

حزبوڵڵای عێراق، راگرتنی چالاکییە سەربازییەکانیان لە دژی هێزەکانی ئەمریکا راگەیاند.

ئەبو ئەحمەد بەسری یەکێک لە سەرکردەكانی کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق رایگەیاند "بەهۆی بەردەوامی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە بنکە سەربازییەکان، پێمان راگەیەنراوە جێبەجێکردنی هێرشەکان لە دژی سەربازانی ئەمەریکا رابگرین، بەڵام لە حاڵەتی ئامادەباشیدا دەبین".

پێنجشەممەی رابردووش، حزبوڵڵای عێراق هۆشداریدایە ئەمەریکا، لە ئەگەری هێرشکردنە سەر بارەگاکانیان.

تا ئێستا شەش بنکەی سەربازی لە عێراق، لەلایەن هێزەکانی ئەمەریکاوە چۆڵکراون.