عێراق ئاماری ئەمڕۆی كۆرۆنای راگەیاند
سامپڵی 2 هەزار و 83 كەسی دیكە وەرگیرا
K24- هەولێر:
لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا لە سەرانسەری عێراق بە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانیشەوە، پشكنینی پزیشكی بۆ 2 هەزار و 83 كەسی دیكە كراوە، لەو ژمارەیەش 83 حاڵەت پۆزەتیڤ دەرچوون و تووشبوونیان بە پەتای كۆرۆنا بەم شێوەیەی خوارەوە پشتڕاست كرایەوە:
- بەغدا/ روسافە: 12 حاڵەت
- بەغدا/ شاری پزیشكی/ 3 حاڵەت
- نەجەف: 24 حاڵەت
- سلێمانی: 1 حاڵەت
- هەولێر: 20 حاڵەت
- كەربەلا: 3 حاڵەت
- كەركووك: 1 حاڵەت
- زیقار: 11 حاڵەت
- بەسرە: 5 حاڵەت
هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، 4 كەسی دیكەش بەهۆی پەتای كۆرۆنا لە عێراق گیانیان لەدەستداوە، بە شێوەیەك:
- حاڵەتێك لە ناوچەی روسافەی بەغا
- حاڵەتێك لە ناوچەی كەرخی بەغدا
- 2 حاڵەت لە بەسرە
وەك وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی پێدا، لە ماوەی شەو و رۆژێكدا 79 كەس بە تەواوی لە پەتاكە چاك بوونەتەوە، بەم شێوەیە:
- ناوچەی روسافەی بەغدا: 19 حاڵەت
- ناوچەی كەرخی بەغدا: 4 حاڵەت
- شاری پزیشكی لە بەغدا: 10 حاڵەت
- نەجەف: 15 حاڵەت
- سلێمانی 7 حاڵەت
- هەولێر: 2 حاڵەت
- دهۆك: 5 حاڵەت
- كەربەلا: 8 حاڵەت
- كەركووك: 4 حاڵەت
- بەسرە: 5 حاڵەت
دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژە بەوە دەدات، تا ئێستا كۆی ژمارەی تووشبووان لە سەرانسەری عێراق بە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانیشەوە بۆ هەزار و 202 حاڵەت بەرز بووەتەوە، لەكاتێكدا 69 كەس بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستداوە، هاوكات تا ئێستا 452 كەس بە تەواوی لە ڤایرۆسەكە چاك بوونەتەوە.
H.B