ئاتڵێتیكۆ مهدرید سووپرایزێكی پێشكهشی هاندهرانی كرد
سووپرایزهكهی له رێگهی یۆرێنتی پێشكهش كرد

یانەی ئاتڵێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی رابردوو پێشکەشی هاندەرانی یانەکەی کرد.
ماڵپەری فەرمی یانە مەدریدییەکە بڵاویکردەوە کردەوە وەکو پاڵپشتیەک بۆ هاندەرانی یانەکەیان بەرامبەر خۆراگریان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و مانەوە لە ماڵەوە و جێبەجێ کردنی رێنماییە تەندروستیەکان، بریاریانداوە خەڵاتی ماهۆ کە تایبەتە بە باشترین یاریزان مانگ پێشکەش بە ئەوان بکرێت، چونکە لەم کاتەوە هیچ کەسێک لە ئەوان شایستەتر نییە بۆ ئەم خەڵاتە.
رۆخێ بلانکۆس ئەم خەڵاتەی لە رێگەی یۆرێنتی ناوەڕاستکاری یانەکەیان کە مانگی پێشووتر توانی بووی خەڵاتەکە بەدەست بێنێت پێشکەش بە هاندەران کرد و ئەو یاریزانەش لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا داوای لە هاندەران کرد لە پێناو سەلامەتی خۆیان لە ماڵەکانیان بمێننەوە.
یۆرێنتی خاوهنی خهڵاتی باشترین یاریزانی شووباتی رابردوو