عەدنان زورفی دوا بڕیار دەدات

چارەنووسی خۆی یەکلا دەکاتەوە

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ  لە گوتارێکدا عەدنان زورفی هەڵوێستی خۆی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت یەکلادەکاتەوە.

بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە گوتارێکدا عەدنان زورفی هەڵوێستی خۆی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت یەکلابکاتەوە و بەگوێرەی هەندێک سەرچاوەی سیاسی ئاگادار، زورفی بە نیازە دەستبەرداری راسپاردنەکەی بێت.

ئەمەش دوای رێککەوتنی کوتلە شیعەکانە لەسەر کاندیدکردنی مستەفا کازمی و کورد و سوننەش پشتیوانی خۆیان بۆ ئەو کاندیدە راگەیاندووە و بڕیاریشە هەر ئەمڕۆ، سه‌رۆك كۆمار، کازمی بۆ پێکهێنانی حکومەت رابسپێرێت.

پێشتریش هەرێمی  کوردستان بەفەرمی و لە رێی راگەیەندراوێکی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پشتگیریی خۆی بۆ مستەفا کازمی دەربڕیبوو.