عەدنان زورفی دوا بڕیار دەدات
چارەنووسی خۆی یەکلا دەکاتەوە
K24 – ههولێر:
ئەمڕۆ لە گوتارێکدا عەدنان زورفی هەڵوێستی خۆی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت یەکلادەکاتەوە.
بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە گوتارێکدا عەدنان زورفی هەڵوێستی خۆی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت یەکلابکاتەوە و بەگوێرەی هەندێک سەرچاوەی سیاسی ئاگادار، زورفی بە نیازە دەستبەرداری راسپاردنەکەی بێت.
ئەمەش دوای رێککەوتنی کوتلە شیعەکانە لەسەر کاندیدکردنی مستەفا کازمی و کورد و سوننەش پشتیوانی خۆیان بۆ ئەو کاندیدە راگەیاندووە و بڕیاریشە هەر ئەمڕۆ، سهرۆك كۆمار، کازمی بۆ پێکهێنانی حکومەت رابسپێرێت.
پێشتریش هەرێمی کوردستان بەفەرمی و لە رێی راگەیەندراوێکی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پشتگیریی خۆی بۆ مستەفا کازمی دەربڕیبوو.