مسته‌فا كازمی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ كێیه؟
به فه‌رمی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ راسپێردرا
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ 9/4/2020 به فه‌رمی مسته‌فا عه‌بدوللـه‌تیف كازمی، له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق، بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت راسپێردرا، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی عه‌دنان زورفی كه پێشتر راسپێردرا بوو، كشایه‌وه و داوای لێبوردنی كرد.
وه‌ك زورفی رایگه‌یاند، هۆكاری كشانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ناوخۆ و ده‌ره‌وه هه‌یه، ناوماڵی شیعه‌ش پشتگیریان نه‌كرد.
هاوكات سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له راگه‌یه‌ندراوێكدا، پشتیوانی خۆی له راسپاردنی مسته‌فا كازمی راگه‌یاند.
مسته‌فا كازمی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به هیچ پارتێكی سیاسیه‌وه نه‌بووه، هاوكات رۆڵێكی دیاری له نزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه عێراقییه‌كان هه‌بوو، ئه‌وه‌ش وایكرد ره‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت.
له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونیشی له پۆستی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری، تێكه‌ڵاوی كێشه سیاسییه‌كان نه‌بووه.
كازمی كێیه؟
- ساڵی 1967 له به‌غدا له دایكبووه.
- باوكی دوو منداڵه.
- به‌كالۆریۆسی له یاسا هه‌یه.
- ساڵی 2016 بووه سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق و ئه‌ستێره‌كه‌ی به ته‌واوه‌تی ده‌ركه‌وت.
- به‌هۆی ئۆپۆزیسیۆنبوونی له دژی رژێمی سه‌ددام، ماوه‌ی 10 ساڵ له ده‌ره‌وه ژیاوه، به‌ڵام تێكه‌ڵی هیچ پارتێكی سیاسی نه‌بووه.
- به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری دامه‌زراوه‌ی "الذاكرة العراقیة" بوو، كه تایبه‌ت بوو كۆكردنه‌وه‌ی دۆكیومێنت له باره‌ی تاوانه‌كانی رژێمی سه‌ددام.
- جگه له وڵاتینامه‌ی عێراق، هه‌ڵگری هیچ وڵاتینامهیهكی دیكه نییه.
- له كاتی مانه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ته‌نها مافی په‌نابه‌ری سیاسی پێ‌درابوو.
كازمی دوای راسپاردنیشی، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، په‌یمان ده‌دات بۆ کارکردن لە سەر پێک‌ھێنانی حکومەتێک کە خواستى عیراقیەکان بخاتە پێشینەی کارەکانی، سەروەری نیشتیمان و مافەکان بپارێزێت و کاربکات بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان و ئابووری بەرەوپێش ببات.
بە راسپاردنم بە ئەرکی سەرۆکایەتی حکومەتی عیراقی، پەیمان دەدەم لە بەرامبەر گەلە بەخشندەکەمان، بۆ کارکردن لە سەر پێک‌ھێنانی حکومەتێک کە خواستى عیراقیەکان بخاتە پێشینەی کارەکانی، سەروەری نیشتیمان و مافەکان بپارێزێت و و کاربکات بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان و ئابووری بەرەوپێش ببات.
— Mustafa Al-Kadhimi مصطفى الكاظمي (@MAKadhimi) April 9, 2020
.jpg)
.jpg)
.jpg)
