عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای راگه‌یاند
كه‌سێكیش گیانی له‌ده‌ستدا
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه له ڤایرۆسی كۆرۆنای له سه‌رانسه‌ری عێراق به پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 47 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه به‌م شێوه‌یه تۆماركراون:
- به‌غدا/ روسافه: 11 حاڵه‌ت
- نه‌جه‌ف: 3 حاڵه‌ت
- سلێمانی: 4 حاڵه‌ت
- هه‌ولێر: 9 حاڵه‌ت
- كه‌ربه‌لا: 3 حاڵه‌ت
- به‌سره: 5 حاڵه‌ت
- واست: 10 حاڵه‌ت
- سه‌ڵاحه‌دین: 1 حاڵه‌ت
به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌مڕۆ كه‌سێك به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا له عێراق گیانی له‌ده‌ستداوه و حاڵه‌ته‌كه له ناوچه‌ی روسافه‌ی شاری به‌غدا تۆماركراوه.
هاوكات راشیگه‌یاند، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 54 كه‌س به ته‌واوی له ڤایرۆسه‌كه چاك بوونه‌ته‌وه، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
- به‌غدا/ كه‌رخ: 6 حاڵه‌ت
- به‌غدا/ روسافه: 3 حاڵه‌ت
- نه‌جه‌ف: 10 حاڵه‌ت
- هه‌ولێر: 1 حاڵه‌ت
- كه‌ربه‌لا: 5 حاڵه‌ت
- به‌سره: 9 حاڵه‌ت
- سلێمانی: 8 حاڵه‌ت
- موسه‌ننا: 8 حاڵه‌ت
- دیاله: 3 حاڵه‌ت
- بابل: 1 حاڵه‌ت
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق راشیگه‌یاند، تا ئێستا هه‌زار و 279 حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا له سه‌رانسه‌ری عێراق تۆماركراون، له‌و ژماره‌یه‌ش 70 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، له كاتێكدا 550 كه‌س به ته‌واوی له په‌تاكه چاك بوونه‌ته‌وه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دكتۆر دلۆڤان محه‌مه‌د ساڵح، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا، له‌گه‌ڵ فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، به‌گوێره‌ی دوا ئه‌نجامه‌كان، ئه‌مڕۆ 8 كه‌س له سنووری پارێزگای هه‌ولێر به ته‌واوی له په‌تاكه چاك بوونه‌ته‌وه.
H.B