عێراق.. هۆشداری له ده‌ستده‌رچوونی دۆخی كۆرۆنا ده‌درێت
"8 هه‌زار گومانلێكراوی كۆرۆنا له عێراق هه‌ن"
K24- هه‌ولێر:
شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی تایبه‌ت به دۆسیه‌ی كۆرۆنا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای كرد، ئێستا 8 هه‌زار گومانلێكراوی كۆرۆنا له عێراق هه‌ن، هۆشداریش له‌وه ده‌دات، له دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا دۆخه‌كه له كۆنترۆڵ ده‌ربچێت.
جه‌واد موسه‌وی، ئه‌ندامی شانه‌ی ناوبراو له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر ژماره‌ی تووشبووانی پشتڕاستكراوه به ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق سنووری 5 هه‌زار حاڵه‌تی تێپه‌ڕاند، كۆنترۆڵكردنی دۆخه‌كه زۆر ئه‌سته‌م ده‌بێت".
هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه، "دوو هه‌فته‌ی داهاتوو بۆ ئه‌گه‌ره‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق زۆر مه‌ترسیدارن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "نزیكه‌ی 8 هه‌زار گومانلێكراوی كۆرۆنا له عێراق هه‌ن"، داواشی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كرد، "زۆر به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و حاڵه‌تانه بكات و بابه‌ته‌كه به‌هه‌ند وه‌ربگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ره‌نجامی سه‌خت و نه‌خوازراوی نه‌بێت".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، تا ئێستا هه‌زار و 279 حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا له عێراق تۆماركراون، له‌و ژماره‌یه‌ش 70 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 550 كه‌سیش به‌ته‌واوی له ڤایرۆسه‌كه چاك بوونه‌ته‌وه.
H.B