وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق دوا ئاماری كۆرۆنای راگه‌یاند
2 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، چاكبوونه‌وه و مردن به‌هۆی كۆرۆنای له سه‌رانسه‌ری عێراق به پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا پشكنینی پزیشكی بۆ هه‌زار و 731 كه‌س كراوه، له‌و ژماره‌یه‌ش 39 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه تۆماركراون:
- به‌غدا/ روسافه: 8 حاڵه‌ت
- به‌غدا/ كه‌رخ: 1 حاڵه‌ت
- به‌غدا/ شاری پزیشكی: 3 حاڵه‌ت
- نه‌جه‌ف: 2 حاڵه‌ت
- سلێمانی: 1 حاڵه‌ت
- كه‌ربه‌لا: 2 حاڵه‌ت
- به‌سره: 9 حاڵه‌ت
- واست: 3 حاڵه‌ت
- موسه‌ننا: 2 حاڵه‌ت
- زیقار: 3 حاڵه‌ت
- كه‌ركووك: 5 حاڵه‌ت
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له ماوه‌ی شه‌و و رۆژیكدا دوو حاڵه‌تی مردن به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا تۆماركراون، به شێوه‌یه‌ك حاڵه‌تێك له سلێمانی و یه‌كێكی دیكه‌ش له به‌غدا.
هاوكات ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، 51 تووشبووی دیكه به ته‌واوی له په‌تاكه چاك بوونه‌ته‌وه، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
- به‌غدا/ كهرح: 3 حاڵه‌ت
- نه‌جه‌ف: 16 حاڵه‌ت
- هه‌ولێر: 11 حاڵه‌ت
- به‌سره: 5 حاڵه‌ت
- موسه‌ننا: 11 حاڵه‌ت
- نه‌ینه‌وا: 4 حاڵه‌ت
- بابل: 1 حاڵه‌ت
تا ئێستا كۆی گشتی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق، ژماره‌یان بۆ هه‌زار و 318 حاڵه‌ت به‌رز بووه‌ته‌وه، له‌و ژماره‌یه‌ش تا ئێستا 72 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، له كاتێكدا 601 كه‌سیش به ته‌واوی له‌و په‌تایه چاك بوونه‌ته‌وه.
H.B