"بارسێلۆنا 3 گۆڕانكاری له پێكهاته‌كه‌ی ده‌كات"
بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له ئاڵوگۆڕكردنی دوو یاریزان نزیك بوونه‌ته‌وه

رۆژنامه‌كانی كه‌ته‌لۆنیا پلانه‌كانی ئه‌م هاوینه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنایان ئاشكرا كردووه كه پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی دوو یاریزانیان له‌گه‌ڵ مان سیتی ده‌ستپێكردووه و هه‌وڵه‌كانیان بۆ 3 گۆڕانكاری دیكه‌ش خستۆته‌ڕوو.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا له چاپی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، وێنه‌یه‌كی گه‌وره‌ی لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبه‌ری یانه‌ی ئینته‌ر میلانیان بڵاو كردووه‌ته‌وه و نووسیویانه: بارسێلۆنا له هێڵی پێشه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت لاوتارۆ بگوازێته‌وه، بۆ هێڵی ناوه‌راستیش داوای فابیان رۆیزی یاریزانی ناپۆلیان كردووه، بۆ هێڵی به‌رگریش ئۆپامیانكۆ یانه‌ی فلیپی لویز ده‌گوازنه‌وه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار دا سیلڤاش له سه‌رووی ئامانجه‌كانی ئه‌م هاوینه‌ی بارسێلۆنایه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا له چاپی ئه‌مڕۆیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر سیتی ده‌ستی به گفتووگۆ كردووه بۆ گۆڕینه‌وه‌ی نیلسۆن سیمیدۆ به‌رامبه‌ر جوان كانسیلۆی به‌رگریكاری پورتوگالی ته‌مه‌ن 25 ساڵان.
