كۆنتی نوێنهرێكی ناردووهته پورتوگال بۆ ئهوهی كۆڕۆنا بگوازنهوه
ئینتهر میلان پێویستی به كۆرۆنایه
یانەی ئینتەر میلان هەوڵەكانی دەست پێكرد بۆ گواستنەوەی خیسۆس كۆرۆنا یاریزانی یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالی.
بەگوێرەی هەواڵی رۆژنامەكانی ئیتاڵیا دەستەی كارگێڕی یانەی ئینتەر میلان بڕوای تەواوی بە تواناكانی ئەو ناوەراستكارە مێكسیكییە هەیە، ناوبراو پەیوەستە بە بۆندەكەی لەگەڵ یانەی پۆرتۆ تا ساڵی 2022، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی بۆندەكەیشی 50 ملیۆن یۆرۆیە.
یانەی ئینتەر میلان جگە لە كۆرۆنا چاوی بڕیوەتە چەند یاریزانێكی تر بۆ پتەوكردنی ریزەكانی لەوانەیش ئیمرسۆن و ماركۆس ئەلۆنسۆ لە یانەی چێڵسی، سیمیدۆ لە یانەی بارسێلۆنا.
كۆرۆنا پێشتر لە یانەكانی تڤێنتی هۆلەندی و مۆنتێری مێكسیكی یاری كردووە و 42 یاری نێو دەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانی مێكسیك ئەنجام داوە و خاوەنی 7 گۆڵە.
كۆرۆنا ئهم وهرزه له كۆی 41 یاری لهسهرجهم پاڵهوانێتیهكان لهگهڵ یانهی پۆرتۆ 2 گۆڵ و 17 ئاسیستی ههیه، تا ئێستا 211 یاری بۆ ئهم یانهیه كردووه و 26 گۆڵ و 51 ئاسیستی كردووه.