"مۆرینهۆ ئه‌ستێره‌یه‌كی خۆی ده‌رده‌كات و ده‌ینێرێته بارسێلۆنا"
"ئه‌م یاریزانه ئاماده نییه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی مۆرینهۆ چیتر یاری بكات"
.jpg)
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی فره‌نسا ئاشكرای كردووه كه خۆزێ مۆرینهۆ ده‌رگای یانه‌ی تۆتێنهامی له‌به‌رده‌م ناوه‌راستكارێكی یانه‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ی لكیپی فره‌نسا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه مۆرینهۆ كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ (تانگی ندۆمبێلێ) یاریزانی یانه‌كه‌ی بۆ دروست بووه.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: ندۆمبێلێ له مامه‌ڵه‌ی خۆزێ مۆرینهۆ بێزار بووه و ده‌یه‌وێت بڕوات، مۆرینهۆش ده‌رگای یانه‌كه‌ی به‌ڕوویدا كردۆته‌وه‌ن سپێشه‌ڵ وه‌ن به به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه كه پێشوازی له خواستی بارسێلۆنا بكه‌ن بۆ كڕینی ندۆمبێلی.
رۆژنامه‌ی لكیپ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه بارسێلۆنا له مێژه چاودێری ندۆمبێلی ده‌كات ته‌نانه‌ت پێش ئه‌وه‌ی رووبكاته تۆتێنهام و ئه‌وكاتانه‌ی له یانه لیۆن یاری كردووه بارسێلۆنا هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی داوه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا له چاپی ئه‌مڕۆیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه گواستنه‌وه‌ی ندۆمبێلی فره‌نسی له پلانه‌كانی ئه‌م هاوینه‌ی بارسێلۆنا دایه.
ندۆمبێلی ته‌مه‌ن 23 ساڵ، به ڕه‌سه‌ن خه‌ڵكی تۆنگۆیه، به‌ڵام له فره‌نسا له دایك بووه، له هاوینی 2019 به به‌های 60 ملیۆن یۆرۆ روویكرده تۆتێنهام، ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتیه‌كان له‌گه‌ڵ تۆتێنهام له كۆی 27 یاری 2 گۆڵ و 4 ئاسیستی كردووه.

