وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمیری رابردووی راگه‌یاند
دوو كه‌س به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 26 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه تۆماركراون:
- به‌غدا/ روسافه: 3 حاڵه‌ت
- به‌غدا/ كه‌رخ: 1 حاڵه‌ت
- به‌غدا/ شاری پزیشكی: 3 حاڵه‌ت
- نه‌جه‌ف: 2 حاڵه‌ت
- واست: 3 حاڵه‌ت
- میسان: 1 حاڵه‌ت
- به‌سره: 6 حاڵه‌ت
- بابل: 2 حاڵه‌ت
- دیوانییه: 3 حاڵه‌ت
- زیقار: 2 حاڵه‌ت
وه‌ك وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماژه‌ی پێدا، له‌ماوه‌ی ئه‌و 24 كاتژمێره‌دا دوو كه‌س به‌هۆی په‌تاكه‌وه له ناوچه‌كانی كه‌رخ و شاری پزیشكی به‌غدا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سه‌باره‌ت به حاڵه‌ته‌كانی چاكبوونه‌وه‌ش دووپاتی كرده‌وه، له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 77 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه له سه‌رانسه‌ری عێراق به پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه به‌م شێوه‌یه پشتڕاست كراونه‌ته‌وه:
- به‌غدا/ روسافه: 25 حاڵه‌ت
- به‌غدا/ كه‌رخ: 3 حاڵه‌ت
- نه‌جه‌ف: 14 حاڵه‌ت
- سلێمانی: 8 حاڵه‌ت
- هه‌ولێر: 11 حاڵه‌ت
- كه‌ربه‌لا: 2 حاڵه‌ت
- كه‌ركووك: 1 حاڵه‌ت
- دیاله: 2 حاڵه‌ت
- به‌سره: 1 حاڵه‌ت
- بابل: 1 حاڵه‌ت
- زیقار: 9 حاڵه‌ت
به‌گوێره‌ی دوا ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندرویتی عێراق، تا ئێستا كۆی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق ژماره‌یان بوو به هه‌زار و 378 حاڵه‌ت، هاوكات 78 كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌كاتێكدا تا ئێستا 717 كه‌س به ته‌واوه‌تی له ڤایرۆسه‌كه چاك بوونه‌ته‌وه.
H.B