دیارترین ئه‌و 6 كچه‌ی كریستیانۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیان هه‌بووه
ئه‌وكات له مان یونایتد بووه حه‌زی له ژنێك كردووه 9 ساڵ له خۆی گه‌وره‌تر بووه
.jpg)
رۆژنامه‌ی سه‌نی بریتانیا له راپۆرتێكدا لیستی دیارترین ئه‌و كچانه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی و سۆزدارییان له‌گه‌ڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی هه‌بووه، زۆرترین ماوه‌ی په‌یوه‌ندیشی له‌گه‌ڵ ئیرنا شایك بووه و پێشتریش له‌گه‌ڵ كچێكی هیندیشی په‌یوه‌ندی سۆزداری هه‌بووه.

1ـ میرشی رۆمێرۆ، خانمێكی ته‌مه‌ن 43 ساڵانه، بێژه‌ری ته‌له‌ڤزیۆنی پورتوگالییه و نماییشكاریشه، ئه‌وكات له 2005 تا 2006 بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویسی له‌گه‌ڵ كریستیانۆ هه‌بوو كه ئه‌وكات 9 ساڵ ته‌مه‌نی له كریستیانۆ گه‌وره‌تر بوو.

2ـ جیما ئاتكۆنس، خانمێكی ته‌مه‌ن 35 ساڵه، یه‌كێكه له ئه‌كتره‌كانی سینه‌مایی بریتانیا و نماییشكاری جلوبه‌رگیشه، پێشتر به‌شداریی چه‌ندان دراما و فیلمی سینه‌مایی كردووه، له ساڵی 2006 كاتێك كریستیانۆ یاری بۆ مانچێسته‌ر یونایتد ده‌كرد، په‌یوه‌ندی سۆزداری له‌گه‌ڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌ست، هه‌رچه‌نده په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان زۆر نهێنی بوو، به‌ڵام هه‌ندێك له‌و وێنانه‌ی دزه‌ی پێكراو بڵاوكرایه‌وه هیچ كامێكیان نه‌یانتوانی نكۆڵی له‌و په‌یوه‌ندییه‌ی نێوانیان بكه‌ن، پێش كریستیانۆ، جیما ئاتكۆنس په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ رایان گیگزیش هه‌بووه و ئێستاش له‌گه‌ڵ گۆركا ماركویز هونه‌رمه‌ندێكی سه‌ماكاری ئیسپانیا ده‌ژیت.

3ـ بیپاشا باسوو، خانمێكی ته‌مه‌ن 41 ساڵه، له نیوده‌لهی پایته‌ختی هیندستان له دایكبووه و گۆرانبێژ و ئه‌كته‌رێكی سینه‌مایی هیندییه، به‌شداریی چه‌ندان فیلمی به‌ناوبانگی هیندی كردووه، له 2009 په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ هه‌بوو، به‌جۆرێك ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه له هه‌موو ئاهه‌نگه‌كانی ئه‌و كچه ئاماده ده‌بوو.

4ـ پاریس هیڵتۆن، یه‌كێكه له ناسراوترین خانمه بازرگانه‌كانی ئه‌مریكا و یه‌كێك له دیارترین گۆرانبێژ و ئه‌كته‌ره‌كانی ئه‌و وڵاته، له 2009 په‌یوه‌ندی سۆزداری له كریستیانۆ هه‌بوو، هه‌موو پشووه‌كانیان به‌یه‌كه‌وه به‌سه‌رده‌برد و ده‌یانجار له یانه‌كانی شه‌وانه به مه‌ستی بینراون.

5ـ كیم كارداشیان، یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین ئه‌كته‌ر و نماییشكار و پێشكه‌شكاری ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌مریكی، له 2010 له یه‌كه‌مین وه‌رزی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له ریال مه‌درید په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه هه‌بووه، به‌ڵام خۆشه‌ویستییه‌كه‌یان ته‌نیا نزیكه‌ی ساڵێكی دوور له چاوی میدیاكان خایاند، دواتر كاردشیان ته‌مه‌ن 39 ساڵ په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كانی ویستی گۆرانبێژ و راپه‌ڕی ئه‌مریكی كرد.

6ـ كریستیانۆ رۆناڵدۆ زۆرترین ماوه‌ی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ ئیرنا شایكی نماییشكاری رووسی به‌سه‌ر برد، كاتێك له نێوان ساڵانی 2010 تا 2015 به‌یه‌كه‌وه بوون.

7ـ كرستیانۆ رۆناڵدۆ له دوای ئیرینا شایك به دۆخێكی ده‌روونی خراپ تێپه‌ڕبوو، ماوه‌ی دوو ساڵ خۆی له هه‌موو كچێك به‌دوور گرتبوو، دواجار له 2017 له‌گه‌ڵ جۆرجینا رۆدریگێزی نماییشكاری جلوبه‌رگی ئیسپانی په‌یوه‌ندی سۆزداری به‌ست و ماوه‌ی 3 ساڵه به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین.