شیعەکان مستەفا کازمی سەرپشک دەکەن

بەمەرجی پاراستنی هاوسەنگی لەنێوان پێکهاتەکان

K24 - ھەولێر

لە کۆبوونەوەیەکی سەرکردەی کوتلە شیعەکان لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق، باس لە پێکهێنانی کابینەی نوێ کرا و کوتلە شیعەکان، کازمی-یان لە هەڵبژاردنی وەزیرەکانی کابینەکەی سەرپشک کرد، بەمەرجی پاراستنی هاوسەنگی لەنێوان پێکهاتەکان.

کۆبوونەوەکە لە ماڵی هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح بەڕێوەچوو، تیایدا جگە لە عامری، نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە، حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر، نەسار روبەیعی سەرۆکی دەستەی سیاسی رەوتی سەدر و فالح فەیاز راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئامادەی بوون.

چاوەڕێش دەکرێت هەفتەی داهاتوو، مستەفا کازمی ناوی ئەندامانی کابینەکەیی و کارنامەی حکومەتەکەی پێشکەشی ئەنجوومەنی نوێنەران بکات.