عێراق باڵیۆزی توركیا له به‌غدا بانگهێشت ده‌كات
له هێرشه‌دا 2 ئافره‌ت كوژراون
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، باڵیۆزی توركیا له به‌غدا بانگهێشت ده‌كات و یاداشتنامه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیی راده‌ستی ده‌كات، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی توركیا كه‌مپی مه‌خمووری له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا كرده ئامانج و زیانی گیانی و ماڵی لێكه‌وته‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه، ئه‌حمه‌د سه‌حاف، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، "به توندی ئه‌و هێرشه‌ی فڕۆكه‌كانی توركیای بۆ سه‌ر كه‌مپی مه‌خموور ئیدانه ده‌كه‌ین، كه زیانی گیانی و ماڵیی به‌دواوه بوو".
له لایه‌كی دیكه‌وه به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی "واع"، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ئه‌و هێرشه‌ی توركیای بۆ سه‌ر كه‌مپی مه‌خموور به پێشێلكردنی سه‌ره‌وری ئاسمانی عێراق ناوبرد و دووپاتی كرده‌وه، "ئه‌و هێرشه به توندی ئیدانه ده‌كه‌ین".
ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق راشیگه‌یاندووه، "عێراق به هه‌موو توانایه‌ك ئاماده‌یه بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخی ئه‌منی له سنووره هاوبه‌شه‌كان".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، رۆژی چوارشه‌ممه فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی توركیا كه‌مپی مه‌خمووری له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا كرده ئامانج، كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه ژماره‌یه‌ك خێزانی چه‌كدار و لایه‌نگرانی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" لێی نیشته‌جێ كراون.
دوای هێرشه‌كه‌ش شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ر به سوپای عێراق ئاشكرایكرد، "فه‌رمانده‌یی به‌رگری ئاسمانی چاودێری فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی توركیای كردووه، كه ئاسمانی عێراقی به‌زاندووه و سه‌روه‌ری وڵاتی پێشێلكردووه".
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه، "ئه‌و فڕۆكه‌یه كه‌مپێكی په‌نابه‌رانی كوردی له نزیك مه‌خموور كردووه‌ته ئامانج و له‌و هێرشه‌شدا جگه له زیانی ماددی، دوو ئافره‌تیش گیانیان له‌ده‌ستداوه".
H.B