له عه‌فرین میلیشیاكان به‌دوای شوێنه‌واردا ده‌گه‌ڕێن
ژماره‌یه‌ك چه‌كداری سه‌ر به میلیشیای "سوڵتان سلێمان شا"

K24 – هه‌ولێر:
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه، گرووپه میلیشیاكانی لایه‌نگری توركیا، به‌رده‌وامن له پرۆسه‌ی هه‌ڵكۆڵین و گه‌ڕان به دوای شوێنه‌واره‌كانی شاری عه‌فرین و ده‌وروبه‌ریدا.
روانگه‌كه روونیكرده‌وه، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری سه‌ر به میلیشیای "سوڵتان سلێمان شا" له گردی "ئهرنده"ی شوێنه‌واری هه‌ڵكه‌وتوو له ناحیه‌ی "شێخ حه‌دید"ی خۆرئاوای عه‌فرین، ده‌ستیان به كنه و هه‌ڵكۆڵین كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌و گرده به شێوه‌یه‌كی نیمچه رۆژانه به شۆفڵ و حه‌فاره كاری تێدا ده‌كرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌واری مێژوویی ناوچه‌كه و تاڵانكردنیان.
رۆژی 6ی ئه‌م مانگه روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی ئه‌و شۆفڵ و حه‌فارانه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه له لایه‌ن ئه‌و میلیشیایانه‌وه برابوونه گوندێكی سه‌ر به ناحیه‌ی "معبتڵی"ی ده‌وروبه‌ری عه‌فرین به مه‌به‌ستی هه‌ڵكۆڵینی ناوچه شوێنه‌وارییه‌كان.
روانگه‌ی سووری باسی له‌وه‌شكردووه، میلیشیاكان چه‌ندین باخی زه‌یتونیان بڕیوه، كه ته‌مه‌نی هه‌ندێك له دره‌خته‌كانیان زیاتر له 50 ساڵ بووه.