پارێزگایەكی عێراق بەشێکی قەدەغەی هاتووچۆ هەڵدەگرێت
لە پارێزگاكانی دەیكە بەردەوام دەبێت
K24 - ھەولێر
لە سبەی یەکشەممەوە بەشێکی قەدەغەی هاتووچۆ لە نەینەوا هەڵدەگیرێت.
شانەی قەیران بۆ رووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا لە پارێزگای نەینەوا بڕیاریدا، لە سبەی یەکشەممەوە قەدەغەی هاتووچۆ لە نەینەوا ئاسانكاری تێدا دەکرێت، بەڵام قەدەغەی هاتووچۆ لەگەڵ پارێزگاکانی دیکە بەردەوام دەبێت.
هاوکات، لە بەغدا، ژمارەی ئەوانەی بەهۆی سەرپێچی لە قەدەخەی هاتووچۆ سزادراون، گەیشتە 26 هەزار و413 کەس، لە نەجەفیش لە ماوەی یەک هەفتەدا، 212 سەرپێچیکار سزادراون.
لە نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراقدا هاتووە، 48 كەسی دیكە لە عێراق تووشی كۆرۆنا بوون و كەسێكیش گیانی لەدەستدا و 50 توشبووش چاكبوونەوە.