ئه‌م 3 یاریزانه هانده‌رانی مێسی ـیان شۆك كردووه
له ڕووی بڕینی یاریزانان (مراوغه) یاریزان له لالیگا پێش مێسی كه‌وتوونه‌ته‌وه

پێگه‌ی ئۆپتای جیهانی كه تایبه‌ته به ئامار و ژماره و هه‌ڵسه‌نگاندنی یاریزانانی تۆپی پێ، له دوایین ئاماردا تایبه‌ت به لالیگا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه مێسی له ڕووی بڕینی یاریزانان باشترینی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه نییه.
خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا (لالیگا) له هه‌فته‌ی 27ـه‌مین به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌ستا هاوكات سه‌رجه‌م چالاكییه وه‌رزشییه‌كانی دیكه‌ی سه‌ر به فیفا راگیراون.
پێگه‌ی ئۆپتا له‌سه‌ر ئاستی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا ریزبه‌ندی پێنج باشترین یاریزانی له ڕووی بڕین و (مراوغه) بڵاو كردووه‌ته‌وه.
لیۆنێل مێسی وه‌ك هه‌میشه ناوی له سه‌رجه‌م ریزبه‌ندییه‌كاندا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مجاره له پێشه‌نگ نابینرێت و له پله‌ی چواره‌م دێت.
تۆماس پارتی ناوه‌راستكاری غانای یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه و رێژه‌ی مراوغه‌كانی له‌م وه‌رزه 81.8%ـه.
له پله‌ی دووه‌م ئاندری ئانگوسیای ناوه‌راستكاری كامیرۆنی یانه‌ی ڤیاریال دێت، كه له هاوینی رابردوو له یانه‌ی فوولهامه‌وه هاته لالیگا، له‌م وه‌رزه له كۆی 28 یاری، یه‌ك گۆڵ و یه‌ك ئاسیستی كردوه، به‌ڵام زۆرترین بڕینی یاریزانانی هه‌بووه كه رێژه‌كه‌ی 81.1% بووه.
له پله‌ی سێیه‌م فرینكی دی یۆنگی ناوه‌راستكاری هۆڵه‌ندی یانه‌ی بارسێلۆنا بووه كه رێژه‌ی مراوه‌غه‌كانی 74% بووه.
له پله‌ی چواره‌م لیۆنێل مێسی كاپتنی بارسێلۆنا دێت، ئه‌گه‌رچی ئه‌م وه‌رزه پێشه‌نگی گۆڵكارانی لالیگای گرتووه، به‌ڵام له ڕووی بڕینی یاریزان له به به‌راوردی ساڵانی رابردوو رێژه‌كه‌ی بۆ 67% دابه‌زیوه.
ئیڤێر بانیگای ناوه‌راستكاری ئارجێنتینای یانه‌ی سێڤییا له ڕووی بڕینی یاریزانان پله‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندییه‌كه‌ی گرتووه و رێژه‌كه‌ی 66%.
