مستەفا کازمی: گفتوگۆکان لەگەڵ هێزە سیاسیەکان لە کەشێکى دۆستانەدا بەردەوامن
راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە
K24 – ههولێر:
مستەفا کازمی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، گفتوگۆکان لەگەڵ هێزە سیاسیەکان لە کەشێکى دۆستانەدا بەردەوامن.
لە تویتەکەی هاتووە، هەوڵى سەرکەوتن بەسەر بەربەستەکان دەدەین لە سەر بنچینەى گفتوگۆى ئەرێنى.
لەبارەی کابینەکەشی، ئاماژەی بەوەداوە، تیمێکى حکومى دەستپاک و لێهاتوومان دەوێت کە بتوانێت رووبەرووى قەیرانەکان ببێتەوە و وڵات بەرەو سەرکەوتن ببات و داخوازیەکانى هاووڵاتیان وەدی بهێنێت.
گفتوگۆکان لەگەڵ هێزە سیاسیەکان لە کەشێکى دۆستانەدا بەردەوامن. هەوڵى سەرکەوتن بەسەر بەربەستەکان دەدەین لە سەر بنچینەى گفتوگۆى ئەرێنى. تیمێکى حکومى دەستپاک و لێهاتوومان دەوێت کە بتوانێت رووبەرووى قەیرانەکان ببێتەوە و وڵات بەرەو سەرکەوتن ببات و داخوازیەکانى هاوڵاتیان وەدی بهێنێت.
— Mustafa Al-Kadhimi مصطفى الكاظمي (@MAKadhimi) April 18, 2020