له 24 كاتژمێری رابردوودا هیچ حاڵه‌تێكی مردن به كۆرۆنا له عێراق تۆمارنه‌كرا
ئاماژی 24 كاتژمێری راگه‌یاند
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمیری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی به ڤایرۆسی كۆرۆنا له سه‌رانسه‌ری عێراق به پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، پشكنینی پزیشكی بۆ 2 هه‌زار و 226 گومان‌لێكراو و به‌ركه‌وته ئه‌نجامدراو و له ده‌ره‌نجامه‌كاندا 26 حاڵه‌تی نویی تووشبوون به‌و ڤایرۆسه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پشتڕاست كرایه‌وه:
- به‌غدا/ كه‌رخ: 2 حاڵه‌ت
- به‌غدا/ شاری پزیشكی: 3 حاڵه‌ت
- نه‌جه‌ف: 1 حاڵه‌ت
- به‌سره: 17 حاڵه‌ت
- واست: 1 حاڵه‌ت
- بابل: 1 حاڵه‌ت
- زیقار: 1 حاڵه‌ت
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق دووپاتیشی كرده‌وه، له ماوه‌ی ئه‌و 24 كاتژمێره‌دا هیچ حاڵه‌تێكی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی كۆرۆنا تۆمارنه‌كراوه، له‌كاتێكدا 56 حاڵه‌تی چاك بوونه‌وه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پشتڕاست كراونه‌ته‌وه:
- به‌غدا/ كه‌رخ: 2 حاڵه‌ت
- به‌غدا/ شاری پزیشكی: 1 حاڵه‌ت
- نه‌جه‌ف: 18 حاڵه‌ت
- سلێمانی: 10 حاڵه‌ت
- هه‌ولێر: 13 حاڵه‌ت
- به‌سره: 6 حاڵه‌ت
- زیقار: 2 حاڵه‌ت
- كه‌ربه‌لا: 1 حاڵه‌ت
- كه‌ركووك: 1 حاڵه‌ت
- واست: 2 حاڵه‌ت
به‌مه‌ش كۆی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له سه‌رانسه‌ری عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته هه‌زار و 539 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 82 كوس به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌كاتێكدا تا ئێستا هه‌زار و 9 كه‌س له ڤایرۆسه‌كه چاك بوونه‌ته‌وه.
H.B