ئومێد سەباح: سبەی شاندی حکومەتی هه‌رێم لەگەڵ مستەفا کازمی کۆدەبێتەوە

"به‌ جیا له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدیش كۆده‌بنه‌وه‌"

K24- هه‌ولێر:

ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئەندامی شاندی حکومەت بۆ بەغدا رایگەیاند، سبەی شاندەکەیان بە جیا لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ر و مستەفا کازمی راسپێدراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق کۆدبنەوە.

ئومێد سەباح له‌ كاتی به‌شداریكردنی له‌ ژووری هه‌واڵی كوردستان 24ـدا گوتیشی: ئەو رێکەوتنانەی کە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق دەیکات، حکومەتەکانی داهاتووی عێراقیش پابەند دەبن پێیانەوە.

H.B

Fly Erbil Advertisment