وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف: ئارام بگرن
له باره‌ی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كانه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
له باره‌ی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له مانگی ره‌مه‌زاندا، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له راگه‌یه‌ندراوێكدا داوای "ئارامگرتن"ی له هاووڵاتیان كرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه، هاتووه: "بابەتی کردنەوەی مزگەوتەکان لەکۆبوونەوەی رابردووی ئەنجوومەنی وەزیران گفتوگۆی لەبارەوە کراوە لە ماوەی دوو رۆژی داھاتوو لیژنەی بەرەنگاری کۆرۆنا ئەم بابەتە بەجددی تاو توێ دەکات".
هه‌روه‌ها هاتووه: "ھەرشتێک لەبەرژەوەندی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستاندا بێت لیژنەی بەرەنگاری کۆرۆنا و وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئاینی و وەزارەتی تەندروستی بڕیاری لەبارەوە دەدات و لەکاتی پێویست رادەگەیه‌نرێت".
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌شدا هاتووه: "بەرپرسیاریەتی ئاینی و نیشتمانی و مرۆیی و تەندروستی وادەخوازێت، کە ئارام بگرین تاوەکو بڕیارێک لەم بارەوە دەدرێت".