ئەمەریكا ھێزی زیاتر رەوانەی عێراق دەكات

واشنتن هێزی زیاتر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاودەکاتەوە

K24 - ھەولێر

ئەمەریکا بە نیازە هێزی زیاتر رەوانەی عێراق و ئەفغانستان بکات.

بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی سەربازی لە سوپای ئەمەریکا، هاوینی داهاتوو، لە ماوەی شەش بۆ 13مانگ، واشنتن هێزی زیاتر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاودەکاتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، هێزێکی شەڕکەر لە لیوای دووی فیرقەی 82 لە فۆرت براگ لە ویلایەتی نۆرس کارۆلایناوە بۆ عێراق دەنێردرێت، ھەروەھا لیوای چواری پشتیوانیش لە ناوچەی فۆر کارسۆن لە کۆلۆرادۆوە رەوانەی ئەفغانستان دەکرێت، هێزێکی دیکەش لە کوێت جێگیردەکرێت. بەڵام سوپای ئەمەریکا رەوانەکردنی ئەو هێزانەی بە پلانی ئاڵۆگۆڕپێکردنی سەربازان ناوبردووە.