له عێراق 57 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا تۆماركران
كسێك به‌هۆی په‌تاكه گیانی له‌ده‌ستدا
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاك بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای له سه‌رانسه‌ری عێراق به پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقدا هاتووه، پشكنینی پزیشكیی بۆ 3 هه‌زار و 74 گومان‌لێكراو كراوه و تووشبوونی 57 كه‌س به په‌تاكه به‌م شێوه‌یه پشتڕاست كراوه‌ته‌وه:
به‌غدا/ روسافه: 17 حاڵه‌ت
به‌غدا/ كه‌رخ: 8 حاڵه‌ت
به‌غدا/ شاری پزیشكی: 4 حاڵه‌ت
به‌سره: 8 حاڵه‌ت
میسان: 2 حاڵه‌ت
بابل: 10 حاڵه‌ت
موسه‌ننا: 7 حاڵه‌ت
سه‌ڵاحه‌دین: 1 حاڵه‌ت
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی مردووانیش له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا به‌هۆی په‌تاكه كه‌سێك له شاری پزیشكی له پارێزگای به‌غدا به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه.
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 39 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه له په‌تاكه تۆماركراون، وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه:
به‌غدا/ كه‌رخ: 1 حاڵه‌ت
به‌غدا/ شاری پزیشكی: 5 حاڵه‌ت
نه‌جه‌ف: 9 حاڵه‌ت
سلێمانی: 2 حاڵه‌ت
به‌سره: 18 حاڵه‌ت
میسان: 4 حاڵه‌ت
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاشكرایكرد، تا ئێستا هه‌زار و 820 حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له سه‌رانسه‌ری عێراق تۆماركراون، له‌و ژماره‌یه‌ش 87 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌كاتێكدا هه‌زار و 263 كه‌س به‌ته‌واوی له ڤایرۆسه‌كه چاك بوونه‌ته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تووشبوونی كه‌سێكی دیكه‌ی له پارێزگای دهۆك به ڤایرۆسی كۆرۆنای راگه‌یاند، به‌ڵام له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقدا ئاماژه‌ی پێ نه‌دراوه.
H.B