به فهرمی، وادهی دهستپێكردنهوهی سێریا ئهی ئیتاڵیا دیاریكرا
حكوومهتی ئیتاڵیا گڵۆپی سهوزی بۆ یانهكان ههڵكرد

فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئیتاڵیا بە راوێژ کردن لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی وڵاتەکەیان و دەستەی سێریا ئەی بریاریاندا کە 18 مانگی داهاتوو یانەکانی وڵاتەکانیان بە جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروسیەکان ئامادەکارییەکانیان دەست پێ بکەنەوە.
ماڵپەری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئیتاڵیا بڵاویکردەوە 18ـی مانگی داهاتوو یانەکانی وڵاتەکەیان لە ژێر رێنماییە تەندروستیەکان دەست بە راهێنانەکانیان دهكهنهوه، بە مەرجێک سەرجەم ئەو یاریزانانەی لە دەرەوەی وڵاتەکەیان دەگەڕێنەوە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ بکرێت.
سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوه، یانەکانی دەتوانن لە 4ـی مانگی داهاتووه ئامادەکارییەکانیان دەست پێ بکەن، بە مەرجێک سەرجەم یاریزانەکانیان قۆناخی کەرەنتینیان تێپەڕاند بێت و هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە لە ئەگەری ئاسایی بوونەوەی بارودۆخەکە و نەمانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەوا هەوڵ دەدەن سەرەتای مانگی شەشی ئەمساڵ دەست بە یارییەکانی سێریا ئەی و سەرجەم چالاکیەکانی دیکەوە بکەنەوە.
سێریائەی ئیتاڵیا بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر لە مانگێکە وەستاوە و هەموو هەوڵێکی بەرپرسانی ئەم وڵاتە ئەوەیە یارییەکانی ئەم وهرزه دەست پێ بکرێنەوە، چونکە یانەکان تووشی قەیرانێکی دارایی زۆر بوونە و بە کۆتایی هێنا بە وەرزی ئەمساڵ، ئەوا قەیرانەکە گەورەتر دەبێت.