درێسی ماڕادۆنا بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌كاردێت

درێسه‌كه‌ی ناپۆلی خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به‌ نه‌خۆشه‌كانی شاری ناپۆلی كرد

درێسی مارادۆنا لە شاری ناپۆلی دەفرۆشرێت و پارەکەشی خەرجی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکرێت.

چیرۆ فرێرا راهێنەری پێشووی یانەی یۆڤێنتوس و هەروەها بە هاوبەشی لەگەڵ فابیۆ کاناڤارۆ یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە پێناو هاوکاری کردنی هاوڵاتیەکانیان لە شاری ناپۆلی، کەمپەینەکی هاوکاریان راگەیاند و لەم کەمپەینەدا درێسێکی دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئارجێنتینایان خسته‌ زیادكردنی ئاشكرا و توانیان ئەو درێسە بە 55  هەزار یۆرۆ بفرۆشن.

دوای فرشتنی ئەو درێسە، مارادۆنای ئەفسانەی پێشووی تانگو لە تویتێکدا سوپاسی فرێرا و کاناڤارۆی کرد و ئامادەکاری خۆشی بۆ هاوکاری کردنی خەڵکی شاری ناپۆلی دەربڕی.

Fly Erbil Advertisment