له عه‌فرین ته‌قینه‌وه‌یه‌ك گیانی ده‌یان هاووڵاتی كرده قوربانی
له ناو بازاڕێكی میللی روویداوه
K24 – هه‌ولێر:
له بازاڕێكی میللی شاری عه‌فرین و نزیك له باره‌گای ته‌جنید ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قییه‌وه و له ئاكامدا 24 هاووڵاتی شه‌هید بوون و زیاتر له 40 كه‌سی دیكه بریندار بوون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24 ته‌قینه‌وه‌كه له شه‌قامی راجۆ و له نزیك وێستگه‌یه‌كی سوته‌مه‌نی و غاز فرۆشتن روویداوه.
له 20ی ئازار/ مارسی 2018ه‌وه، دوای 58 رۆژ له شه‌ڕو پێكدادان، هێزه كوردییه‌كان له عه‌فرین پاشه‌كشه‌یان كرد و سوپای توركیا و گرووپ و میلیشیا چه‌كدارییه‌كانی لایه‌نگری توركیا شاره‌كه‌یان داگیركردووه.




