ژماره‌ی تووشبوون به كۆرۆنا له عێراق به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كرد
2 كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستدا
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له سه‌رانسه‌ری وڵات به پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند و به به‌راورد به رۆژانی رابردوو ژماره‌ی تووشبوون به په‌تاكه به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 4 هه‌زار و 648 گومان‌لێكراو ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 81 كه‌سی دیكه به په‌تاكه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پشتڕاست كرایه‌وه:
به‌غدا/ روسافه: 15 حاڵه‌ت
به‌غدا/ كه‌رخ: 2 حاڵه‌ت
به‌غدا/ شاری پزیشكی: 3 حاڵه‌ت
نه‌جه‌ف: 1 حاڵه‌ت
به‌سره: 39 حاڵه‌ت
كه‌ربه‌لا: 1 حاڵه‌ت
كه‌ركووك: 2 حاڵه‌ت
موسه‌ننا: 5 حاڵه‌ت
بابل: 2 حاڵه‌ت
هه‌ولێر: 11 حاڵه‌ت
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 2 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، یه‌كێكیان له ناوچه‌ی روسافه‌ی شاری به‌غدا و ئه‌وی دیكه‌شیان له هه‌ولێر بووه، له‌كاتێكدا 33 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه له ڤایرۆسه‌كه راگه‌یه‌ندرا، وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه:
به‌غدا/ روسافه: 18 حاڵه‌ت
به‌غدا/ كه‌رخ: 3 حاڵه‌ت
نه‌جه‌ف: 1 حاڵه‌ت
به‌سره: 4 حاڵه‌ت
زیقار: 6 حاڵه‌ت
نه‌ینه‌وا: 1 حاڵه‌ت
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه ژماره‌یان گه‌یشته هه‌زار و 928 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 90 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌زار و 319 كه‌سیش به ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه.
H.B