حه‌سه‌ن كه‌عبی داوای هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق بۆ ناوچه كوردستانییه‌كان ده‌كات
"داعش دۆخی ئێستای به‌ده‌رفه‌ت وه‌رگرتووه و هه‌ڕه‌شه‌ی جددی له‌و ناوچانه ده‌كات"
K24- هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان ئه‌نجامدا و دووپاتی كرده‌وه، ده‌بێت ناوه‌نده‌كانی هه‌ماهه‌نگیكردن له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ كارا بكرێنه‌وه، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق به هاوبه‌شی كۆنترۆڵی دۆخی ئه‌منیی ئه‌و ناوچانه بكه‌ن.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له راگه‌یاندنی نوسینگه‌ی كه‌عبییه‌وه ده‌رچووه، هاتووه، "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه و ئه‌و هه‌ڕه‌شه و پێشێلكارییانه كراوه، كه به‌م دواییانه دركیان پێكراوه، وێڕا گفتوگۆكردنی كێشه و گرفته‌كانی به‌رده‌م كه‌رتی ئه‌منی له سه‌رانسه‌ری عێراق و جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه كرایه‌وه و كۆمه‌ڵێك راسپارده‌ش ده‌ركران".
هه‌ر به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراواندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌منی به ئاماده‌بوونی محه‌مه‌د ره‌زا، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری و ئه‌ندامانی لیژنه‌كه، عه‌بدولئه‌میر یاره‌ڵڵا، جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، سه‌عد عه‌لاق و فه‌رمانده‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركووك، دیاله و سه‌ڵاحه‌دین، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هۆشداری له لێكه‌وته‌كانی كه‌مته‌رخه‌میكردن له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش دا، به تایبه‌ت له ئێستادا، كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا عێراق به‌ره‌نگاری جه‌نگێكی دیكه بووه‌ته‌وه.
كه‌عبی داواشی كرد، هه‌وڵی هێزه ئاسمانی و وشكانییه‌كان له به‌غدا، كه‌ركووك، سه‌ڵاحه‌دین و دیاله چڕتر بكرێنه‌وه و چاودێرییه‌كی زیاتری جووڵه‌ی تیرۆریستان له‌و ناوچانه بكرێت و دووپاتی كرده‌وه، پێویسته هه‌واڵگری كاراتر بكرێت.
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق ناوه‌نده‌كانی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منیی هاوبه‌ش له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ته‌واوی هێزه عێراقییه‌كان چالاك بكه‌نه‌وه و ئاستی هاوكاری ئاڵۆگۆڕكردنی زانیاری له نێوانیان به‌رز بكرێته‌وه و هه‌ردوو لا رۆڵی خۆیان له پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌دا بگێڕن، كه له‌و ناوچانه دروست بووه و بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر زیاتر له پارێزگایه‌ك.
لای خۆشییه‌وه جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان ئاماده‌یی خۆیان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و راسپاردانه نیشاندا.
H.B

