ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ھەرێمی كوردستان و ئێران لەرێگەی پێنج دەروازەی سنوورییەوە بەردوامە
دەروازەكانی عێراق - ئێران داخراون

K24 - ھەولێر
گوتەبێژی گومرگی ئێران رایگه‌یاند، پێنج دەروازەی سنووری هه‌رێمی كوردستان كه بریتین له، شوشمه، باشماخ، ته‌مه‌رچین، په‌روێزخان به رووی بازرگانانی ئێران‌دا كراوه‌ن و سنووره‌كانی عێراقیش تاوه‌كو ئێستا به داخراوی ماوهنەتهوه.
سەید رووحوڵڵا له‌تیفی، گوته‌بێژی گومرگی ئێران رایگه‌یاند، سنووری شوشمهی پاوه له رۆژی سێشەممەوە به‌ڕووی ئێران كراوەتەوە و به‌مه‌ش ئێران له رێگه‌ی پێنج سنووری هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌توانێت له هه‌نارده‌ی كاڵاكانی به‌رده‌وام بێت.
له‌تیفی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌كاتی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ته‌نیا له رێگه‌ی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و عێراق ئه‌نجامداوه و هه‌ر سێ سنووری عێراق كه بریتین له چزابه، میهران و شهڵمچه تاوه‌كو ئێستاش به رووی ئێران‌دا داخراوه و عێراق سنووره‌كانی نه‌كردوه‌ته‌وه.