له‌سه‌ر راگرتنی مووچه‌.. داوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ئه‌مێندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ده‌كرێت

ده‌یانه‌وێت كێشه‌كانی عێراق به‌ بڕینی مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان بشارنه‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

میسال ئالووسی، سه‌رۆكی حزبی "ئومه‌ی عێراقی" داوا ده‌كات داواكاری گشتی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دژی ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بكات، كه‌ مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بڕیوه‌.

ئالووسی له‌ تویته‌ره‌كه‌ی خۆیه‌وه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، پێویسته‌ سیاسییه‌كانی عێراق به‌رپرسیارێتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌ ئه‌ستۆ بگرن و نه‌یخه‌نه‌ ئه‌ستۆی كه‌س.

جه‌ختیش له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، پێویست ناكات كێشه‌كان تێكه‌ڵ بكرێن و ده‌بێت دوور له‌ قووتی خه‌ڵك چاره‌سه‌ر بكرێن.