ژماره‌ی تووشبوون به كۆرۆنا له عێراق 2 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند
2 كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستدا
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له سه‌رانسه‌ری وڵات به پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند و به به‌راورد به رۆژانی رابردوو ژماره‌ی تووشبوون به په‌تاكه به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 8 هه‌زار و 278 گومان‌لێكراو ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 75 كه‌سی دیكه به په‌تاكه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پشتڕاست كرایه‌وه:
به‌غدا/ روسافه: 15 حاڵه‌ت
به‌غدا/ كه‌رخ: 3 حاڵه‌ت
به‌غدا/ شاری پزیشكی: 2 حاڵه‌ت
به‌سره: 50 حاڵه‌ت
كه‌ربه‌لا: 1 حاڵه‌ت
واست: 1 حاڵه‌ت
موسه‌ننا: 3 حاڵه‌ت
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 2 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌ردووكیان له شاری به‌غدان و یه‌كێكیان له ناوچه‌ی روسافه و ئه‌وی دیكه‌شیان له ناوچه‌ی كه‌رخ بووه، له‌كاتێكدا 27 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه له ڤایرۆسه‌كه راگه‌یه‌ندرا، وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه:
به‌غدا/ روسافه: 8 حاڵه‌ت
به‌غدا/ كه‌رخ: 1 حاڵه‌ت
به‌غدا شاری پزیشكی: 8 حاڵه‌ت
نه‌جه‌ف: 1 حاڵه‌ت
كه‌ربه‌لا: 1 حاڵه‌ت
به‌سره: 1 حاڵه‌ت
كه‌ركووك: 2 حاڵه‌ت
زیقار: 1 حاڵه‌ت
موسه‌ننا: 2 حاڵه‌ت
هه‌ولێر: 2 حاڵه‌ت
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه ژماره‌یان گه‌یشته 2 هه‌زار و 3 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 92 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌زار و 346 كه‌سیش به ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه.
H.B