راگەیهندراوی ئهمڕۆی وەزارەتی تەندروستی
نوێترین ئاماری تایبهت به كۆرۆنا
.jpg)
K24 – ههولێر:
وهزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان، ئهمڕۆ پێنجشهممه (30ی نیسان/ ئهپریڵی 2020)، راگهیهندراوی ژماره (66)ی رۆژانهی خۆی له بارهی ئاماری تووشبووان و كهرهنتینهكراوانی بڵاوكردهوه.
دهقی راگهیهندراوهكه
راگهیهندراوی ژماره 66
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، رێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1- کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (9561) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە و ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەرەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (1648) هاووڵاتی لە (33) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (452) لە هەولێر، (249) لە سلێمانی، (904) لە دهۆك، (43) لە راپەرین. (7913) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی 14 رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە 24 کاتژمێری رابردوودا کە کۆی گشتیان (189) هاووڵاتی بوو.
2- پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا؛ (1406) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (439) هەولێر، (469) سلێمانی، (301) دهۆك، (10) هەڵەبجە، (21) ڕاپەرین، (166) سۆران ئەنجام (14) تووشبووی نۆێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
* پارێزگای هەولێر (13) پۆزەتیڤ: (4) پیاو تەمەنیان (67)، (49)، (19)، (18) ساڵ و (5) ئافرەت تەمەنیان (85)، (43)، (36)، (23)، (14) ساڵ و (4) منداڵ تەمەنیان (12)، (10)، (6)، (5) ساڵ کە 12 لە تووشبووەکان بەرکەوەی تووشبووانی پێشوون وە یەکیان سەرچاوەکەی نادیارە.
* پارێزکای سلێمانی (1) پۆزەتیڤ: پیاوێكی تەمەن (32) ساڵە، دانیشتووی شاری سلێمانیە، نەوە و بەرکەوتەی تووشبووێکی پێشووە.
3- ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (380) تووشبوو، لەنێویاندا (5) مردن هەیە و (325) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (50) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، و لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
30ی نیسانی2020