عێراق.. 68 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆماركران

كه‌سێكیش به‌هۆی په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا

K24- هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌ سه‌رانسه‌ری وڵات به‌ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ راگه‌یاند.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 3 هه‌زار و 338 گومانلێكراو ئه‌نجامدراوه‌ و تووشبوونی 68 كه‌سی دیكه‌ به‌ په‌تاكه‌ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ پشتڕاست كرایه‌وه‌:

به‌غدا/ روسافه‌: 24 حاڵه‌ت

به‌غدا/ كه‌رخ: 9 حاڵه‌ت

به‌غدا/ شاری پزیشكی: 2 حاڵه‌ت

نه‌جه‌ف: 1 حاڵه‌ت

به‌سره‌: 17 حاڵه‌ت

كه‌ركووك: 7 حاڵه‌ت

میسان: 7 حاڵه‌ت

هه‌ولێر: 1 حاڵه‌ت

وه‌ك له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا كه‌سێك له‌ پارێزگای موسه‌ننا به‌هۆی په‌تاكه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌، له‌كاتێكدا 39 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ له‌ ڤایرۆسه‌كه‌ راگه‌یه‌ندرا، وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌:

به‌غدا/ روسافه‌: 10 حاڵه‌ت

به‌غدا شاری پزیشكی: 9 حاڵه‌ت

نه‌جه‌ف: 6 حاڵه‌ت

به‌سره‌: 12 حاڵه‌ت

هه‌ولێر: 2 حاڵه‌ت

تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه‌ بوونه‌ ژماره‌یان گه‌یشته‌ 2 هه‌زار و 153 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 94 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و هه‌زار و 414 كه‌سیش به‌ ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه‌.

H.B