كوتله‌ی سه‌در: هیچ گرێنتییه‌ك نییه بۆ په‌سه‌ندكردنی حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی
"دیاریكردنی دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان به پێكهاته‌ی حكومه‌ت مانای وا نییه كه په‌سه‌ند ده‌كرێت"
K24- هه‌ولێر:
جه‌مال فاخر، په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی سائیرونی سه‌ر به موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دووپاتی كرده‌وه، هیچ گرێنتییه‌ك نییه بۆ تێپه‌ڕاندنی پێكهاته‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ له په‌رله‌مان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌وانه‌یه هه‌ندێك كوتله‌ی سیاسی له دوا چركه‌ساته‌كاندا هه‌ڵوێستی خۆیان بگۆڕن.
جه‌ختیشی كرده‌وه، دیاریكردنی كاتی دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان به كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی مانای ئه‌وه نییه كه پێكهاته‌ی حكومه‌تی نوێ له په‌رله‌مان په‌سه‌ند ده‌كرێت.
گوتیشی: مسته‌فا كازمی كاری له‌سه‌ر رازیكردنی ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كان كردووه، ئه‌مه‌ش مانای وایه حكومه‌ته‌كه‌ی كردووه به حكومه‌تێكی شه‌راكه‌ت.
H.B