ڤیدیۆی ته‌رمی ئه‌و داعشانه بڵاوده‌بێته‌وه كه خۆیان له رۆژئاوای ئه‌نبار ته‌قانده‌وه
دیمه‌نه‌كانی شوێنه‌واری دوای ته‌قینه‌وه‌كه تۆمار ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقه‌وه له‌ناو مزگه‌وتی گوندی مدهه‌می سه‌ر به قه‌زای حه‌دیسه له رۆژئاوای ئه‌نبار گه‌مارۆ دران، خۆیان ته‌قانده‌وه.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییشدا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه، دیمه‌نی شوێنه‌واری مزگه‌وته‌كه دوای ته‌قینه‌وه‌كه نیشان ده‌درێت و له ڤیدیۆكه‌دا ئه‌ندامێكی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقی نیشان ده‌درێت، كاتێك به‌ناو داروپه‌ردووی رووخاوی مزگه‌وته‌كه‌دا ده‌ڕوات و ئاماژه بۆ ته‌رمی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش ده‌كات، كه خۆیان ته‌قاندووه‌ته‌وه و پارچه‌ی لاشه‌كانیان به تێكه‌ڵی له‌گه‌ڵ پاشماوه رووخاوه‌كان نیشان ده‌دات.
هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی سه‌ر به هێزه ئه‌منییه‌كان رایگه‌یاند، "له‌كاتی گه‌ڕان به‌دوای شانه نووستووه‌كانی داعشدا، هێزه ئه‌منییه‌كان له ناوچه‌ی "وادی حۆران" تێبینی جموجووڵی چه‌كدارانی داعشیان له گوندی مدهه‌م كردبوو"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوان هێزه عێراقییه‌كان و چه‌كدارانی داعش له‌و ناوچه‌یه روویدا و دوو له چه‌كداران خۆیان له‌ناو مزگه‌وتی گونده‌كه حه‌شاردا، به‌ڵام دوای گه‌مارۆدانیان له‌ناو مزگه‌وته‌كه، ناچار بوون خۆیان بته‌قێننه‌وه".
هه‌ر به گوته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، له پرۆسه‌كه‌دا 5 چه‌كداری داعش كوژران و ده‌ستیش به‌سه‌ر ئۆتۆمبیلێك و بڕێك كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیدا گیرا.
H.B