سه‌رۆكی ئۆكراینا: ئه‌گه‌ر هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه كه‌ره‌نتینه بشكێنین كاره‌سات رووده‌دات
120 هه‌زار كه‌س ده‌مرن

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئۆكراینا، ڤلادیمێر زیلینسكی، رایگه‌یاند، پێویسته قۆناغ به قۆناغ كه‌ره‌نتینه و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هه‌ڵبگیرێت، ئه‌گه‌ر وا نه‌كه‌ین كاره‌ساتێكی گه‌وره روومان تێده‌كات.
له په‌یامێكدا، كه له رێی ته‌له‌ڤزیۆنی وڵاته‌كه‌یه‌وه ئاراسته‌ی خه‌ڵكی ئۆكراینای كرد، زیلینسكی گوتی: قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و كه‌ره‌نتینه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی نه‌رێنی له‌سه‌ر ئابووری وڵات درووستكردووه، به‌ڵام بیر بكه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون و مردن به كۆرۆنا هه‌ڵكشێن، ئه‌نجامه‌كه‌ی كاره‌ساتێكی گه‌وره‌تره.
گوتیشی: توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه، هه‌ڵگرتنی ته‌واوه‌تی كه‌ره‌نتینه و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ ژیانی ئاسایی ره‌نگه تا كۆتایی ئه‌مساڵ ببێته هۆی مردنی 120 هه‌زار هاووڵاتی.
روونیشیكرده‌وه، به هۆی رێككاره‌كانی خۆپارێزییه‌وه، ته‌نیا 12 هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا بوونه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌مان نه‌كردایه، ئه‌وا 200 هه‌زار تووشبووی كۆرۆنا و هه‌زاران حاڵه‌تی مردن له وڵاته‌كه‌مان تۆمار ده‌كران.