له دیاله داعش هێرشی كرده سه‌ر هێزه‌كانی سوپای عێراق
كوژراو و برینداریش هه‌ن
K24- دیاله:
له پارێزگای دیاله چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی سوپای عێراق و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان كوژراو و برینداریش هه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای دیاله به میدیا عێراقیه‌كانی راگه‌یاند، به‌ر له كه‌مێك ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش هێرشیان كرده سه‌ر خاڵێكی هێزه‌كانی ئه‌منی له باشووری ناحیه‌ی بههرز له سنووری پارێزگای دیاله.
ئاشكراشیكرد، له‌و هێرشه‌دا ئه‌ندامێكی هێزه ئه‌منییه‌كان كوژرا و 4 دایكه‌ش برینداربوون.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، شه‌وی رابردووش داعش له سنووری ئه‌و پارێزگایه هێرشی كرده سه‌ر چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و له ئه‌نجامدا 7 چه‌كداری حه‌شد كوژران و 5ی دیكه‌ش بریندار بوون، له‌ناو برینداره‌كان سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی ناحیه‌ی عوزێم و سه‌رۆك هۆزێكیش هه‌بوون.
H.B