"خه‌ونی گواردیۆلا گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی ریال مه‌دریده"
پێرێز و زێدان لێ ناگه‌ڕێن خه‌ونی له مێژینه‌ی گواردیۆلا بێته دی
.jpg)
یانه‌ی ریال مه‌درید به مه‌رج ئاماده‌یه ده‌ستبه‌رداری تۆنی كرووس ببێت و نرخی ئه‌م یاریزانه بۆ مانچێسته‌ر سیتی دیاریی ده‌كات.
رۆژنامه‌ی دێڤینسا سێنتڕاڵی ئینگلیزی بڵاویكردۆته‌وه پێپ گواردیۆلا ده‌یه‌وێت بۆ ماوه‌ی داهاتوو گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ تۆنی كرووس بكات و ئامانجی یه‌كه‌می مانچێسته‌ر سیتیه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كرووس له‌لایه‌ن مان سیتی گرنگی پێده‌درێت به‌ڵام ئه‌م یاریزانه دڵخۆشه له ریال مه‌درید و ده‌یه‌وێت له سانتیاگۆ بێنرابیۆ واز له یاریكردن بهێنێت.
دێڤینسا دووپاتیشیده‌كاته‌وه مێره‌نگی ئۆفه‌رێكی مان سیتی ره‌تكردۆته‌وه و پێرێز به ئاشكرا به زیدان و كرووسی راگه‌یاندووه ته‌نیا له كاتێك ده‌توانێت بڕوات ئه‌گه‌ر نرخی شكاندنی گرێبه‌سته‌كه‌ی بدرێت كه پێنج سه‌د ملیۆن یۆرۆیه.
تۆنی كرووسی ته‌مه‌ن 30 ساڵ، له یانه‌ی رۆستۆكی ئه‌ڵمانیا ده‌ستی به یاریكردن كردووه، دواتر له 2006 روویكرده لیڤه‌ركووزن، پاشان یاری بۆ یانه‌ی بایرن میونشن كرد، له هاوینی 2014 به به‌های 25 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ریال مه‌درید، له‌گه‌ڵ یانه‌ی مێرنگی له كۆی 266 یاری، 18 گۆڵ و 68 ئاسیستی كردووه.
