ئه‌و 10 یاریزانه‌ی هاوشێوه‌ی كریستیانۆ و مێسی ركابه‌ری یه‌كتربوون
له هه‌ر سه‌ده‌مێك دوو ئه‌ستێره ركابه‌ری یه‌كتربوون
.jpg)
به‌ر له‌وه‌ی لیۆنێل مێسی و كریستیانۆ رۆناڵدۆ ببن به ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی جیهان، زۆر ئه‌ستێره‌ی دیكه هاوشێوه‌ی ئه‌وان به شێوه‌ی راسته‌وخۆ ركابه‌ری یه‌كتریان كردووه.
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا لیونێل مێسی و رۆناڵدۆ زۆربه‌ی خه‌ڵاته تاكییه‌كانی جیهانی تۆپی پێیان بردووه‌ته‌وه و به‌رده‌وام ركابه‌رییه‌كی نزیكیان هه‌بووه، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی ئه‌م دوو ئه‌ستێره‌یه جڵه‌وی سه‌ركه‌وتنه‌كانی تۆپی پێ به‌ده‌سته‌وه بگرن، به درێژیایی میژووی تۆپی پێ زۆر یاریزانی تۆپی پێ ركابه‌ری یه‌كتریان كردووه و هه‌ر ئه‌و ركابه‌رییه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی گه‌لێك سه‌ركه‌وتن ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
له ساڵانی حه‌فتایه‌كان، فرانز بێكنباوه‌ر و یۆهان كرۆیف دوو یاریزانی سه‌ره‌كی و ئاستبه‌رز و ركابه‌رییه‌كانی نێوان ئه‌یاكس و بایرن میونشن و هه‌ڵبه‌ت ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندا بوون، دوای 10 ساڵ ركابه‌ری نێوان میشێل پلاتینی و مارادۆنا ده‌ستیپێكرد و جوانییه‌كی تایبه‌تیان به مێژووی تۆپی پێ به‌خشی و له سه‌ره‌تای هه‌زاره‌ی نوێشدا زێنه‌دین زیدان و رۆناڵدینهۆ خه‌ڵاته تاكه كه‌سییه‌كانی تۆپی پێیان برده‌وه.
هه‌ڵبه‌ت ركابه‌ری سه‌یروسه‌مه‌ره‌ش له نێوان یاریزاناندا هه‌بووه، وه‌كوو پیلێ و مارادۆنا كه له یه‌ك كاتدا یاریان نه‌ده‌كرد، به‌ڵام به‌رده‌وام هه‌ڵبژاردنی باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ له نێوان ئه‌م دوو یاریزانه‌دا باسی لێوه‌كراوه.
.jpg)
پیلێ و ئۆزێبیۆ
ئه‌م دوو ئه‌ستێره‌یه له سه‌ره‌تای ساڵانی هه‌شتایه‌كان هه‌موو سه‌ره‌نجه‌كانی بینه‌رانی تۆپی پێیان بۆ لای خۆیان راكێشا، هانده‌رانی جیهان به‌سه‌ر دووبه‌ره‌دا دابه‌شبوون، به‌شێكیان پشتگیری ئه‌فسانه به‌رازیلییه‌كه‌یان ده‌كرد، به‌شێكی دیكه‌ش پێیانوابوو ئۆزیبیۆی پورتوگالی باشترینی جیهان بوو، لوتكه‌ی دره‌وشانه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی له جامی جیهانی 1966 بوو كه توانی 9 گۆڵ تۆمار بكات، به‌تایبه‌تی كاتێك هه‌ڵبژارده‌كه‌ی 0-3 له‌دوای كۆریای باكوور بوو، به‌ڵام ئۆزیبیۆ ریمۆنتادای كرد و چوار گۆڵی تۆمار كرد.
ئۆزێبیۆ بۆ یانه‌كه‌شی ئاستێكی به‌رزی تۆمار كرد و له 733 یاری بۆ بێنفیكا 748 گۆڵی تۆمار كرد، به‌ڵام ئه‌و ته‌نیا له یه‌ك جامی جیهانیدا یاری كرد و له‌چاو پیلێ كه زۆرترین گۆڵی له مێژووی تۆپی پێدا تۆمار كردووه و له سێ جامی جیهانی یاری كرد.

فرانز بێكنباوه‌ر ـ یۆهان كرۆیف
له یاری كۆتایی جامی جیهانی 1974 هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندا به‌ره‌وڕووی یه‌كتر بوونه‌وه كه ئه‌م یارییه له روانگه‌ی زۆر له شاره‌زایانی تۆپی پێ گه‌وره‌ترین یاری مێژووی جامی جیهانی بوو، ئه‌م یارییه ململانێی نێوان دوو هه‌ڵبژارده و دوو باشترین یاریزانی مێژوو بوو كه پێكهاتبوون له فرانز بێكنباوه‌ر و یوهان كرۆیف.
كرۆیفی هێرشبه‌ر و بێكنباوه‌ری به‌رگریكار، له چوارچێوه‌ی یاری نێوان ئه‌یاكس و بایرن میونشندا ركابه‌رییه‌كی له‌مێژینه‌یان هه‌بوو، ئه‌گه‌رچی هۆڵه‌ندا له یاری كۆتایی و له چركه‌كانی سه‌ره‌تای یاریدا و به نواندنی هونه‌رێكی تۆپی پێی ژیرانه له لایه‌ن كرۆیفه‌وه پێشكه‌وت، به‌ڵام له كۆتاییدا ئه‌ڵمانیا 1-2 بردیه‌وه و جامه‌كه‌ی به‌رز كرده‌وه، ركابه‌ریی نێوان كرۆیف بێكنباوه‌ر گرنگترین شه‌ڕی تۆپی پێی ده‌یه‌ی 70 بوو.

گیرد موله‌ر ـ كلاوس فیشه‌ر ـ یوپ هاینكس
ئه‌م 3 گۆڵكاره، سێ گۆڵكاری ناوداری بۆندزلیگان، موله‌ر به 365 گۆڵ، فیشه‌ر به 268 گۆڵ و هاینكس به 220 گۆڵ ناویان له مێژووی تۆپی پێدا تۆمار كراوه، به‌ڵام خاڵی جێگه‌ی سه‌رنج ئه‌وه‌یه كه هه‌ر سێكیان له زه‌مه‌نێكدا یاریان كردووه.
موله‌ر به‌شێكی زۆر له قۆناخی پیشه‌گه‌ریانه‌ی له بۆندزلیگا له سه‌رووی خشته‌ی گۆڵكاران بوو و چوارجار به ته‌نیا خه‌ڵاتی باشترین گۆڵكاری بۆندزلیگا و سێ جاریش له‌گه‌ڵ یاریزانانی دیكه ئه‌م نازناوه‌ی بردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هاینكس و فیشه‌ر به‌رده‌وام هه‌وڵی بردنه‌وه‌ی ده‌سكه‌ته‌كانی موله‌ریان داوه و هه‌ر یه‌كێكیان ته‌نیا جارێك نازناوی باشترین گۆڵكاریان بردووه‌ته‌وه.

مارادۆنا و میشێل پلاتینی
لوتكه‌ی ركه‌به‌ری ئه‌م دوو ئه‌ستێره‌یه له ساڵانی هه‌شتایه‌كان له سیریا ئه‌ی ئیتاڵیا بوو، پلاتینی به درێسی یوڤێنتۆس باشترین یارییه‌كانی ده‌كرد و شانازییه‌كی زۆریشی ده‌سته‌به‌ر كردووه، به‌ڵام به هاتنی مارادۆنا بۆ ناپۆلی هه‌موو شتێك پێچه‌وانه بوویه‌وه و ئه‌ستێڕه‌ی ئارجێنتینایی مێژوویه‌كی بۆ خۆی تۆمار كرد.
پلاتینی فه‌ره‌نسی پێنج وه‌رز له تورین یاری كرد و دوو جار پاڵه‌وانێتی سێریا ئه‌ی، جامێكی یانه‌كانی ئه‌ورووپا، سوپه‌ر جامی ئه‌ورووپا و جامی نێوان كیشوه‌ركان و كوپایه‌كی ئیتاڵیای برده‌وه، به‌ڵام نابێ ئه‌وه‌ش له‌بیر بكه‌ین كه مارادۆنا له یانه‌یه‌كی بێ هێزتر یاری ده‌كرد و دوو پاڵه‌وانێتی سێریا ئه‌ی، جامێكی پاشایه‌تی، جامێكی یۆفا و سوپه‌ر جامێكی ئیتاڵیای له‌ماوه‌ی حه‌وت وه‌رزدا برده‌وه.

رۆناڵدینهۆ و زێنه‌ده‌ین زیدان
ئه‌م دوو ئه‌ستێره‌یه، هونه‌رێكی جوان و بێ كه‌موكوڕیان پێشكه‌ش به تۆپی پێ كرد و له بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كانیشدا ركابه‌ری یه‌كتر بوون، دره‌وشانه‌وه‌ی رۆناڵدینهۆ هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ساڵانی كۆتایی یاریكردنی زیدان، به‌ڵام ئه‌م دوو ئه‌ستێره‌یه له چوارچێوه‌ی یارییه ئه‌سته‌مه‌كانی نێوان بارسێلۆنا و ریاڵ مه‌درید و ته‌نانه‌ت دوایین یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی زێدان له چوارچێوه‌ی یاری به‌ڕازیل و فه‌ڕه‌نسا له جامی جیهانی 2006 هونه‌رێكی جوانی تۆپی پێیان نواند.
محه‌مه‌د شه‌هدی